هێزی ئاسمانی عێراق دوو هێرشی ئاسمانی كرده‌ سه‌ر حەشارگه‌ی چه‌كدارانی داعش
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • هێزی ئاسمانی عێراق دوو هێرشی ئاسمانی كرده‌ سه‌ر حەشارگه‌ی چه‌كدارانی داعش

هێزی ئاسمانی عێراق دوو هێرشی ئاسمانی كرده‌ سه‌ر حەشارگه‌ی چه‌كدارانی داعش

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
هێزی ئاسمانی عێراق دوو هێرشی ئاسمانی كرده‌ سه‌ر حەشارگه‌ی چه‌كدارانی داعش
0

لایک

 

لەلایەن فڕۆكەوانیی جەنگیی عێراقییەوە دوو بۆردومانی ئاسمانی بۆسەر مۆڵگەكانی داعش لە چیای حەمرین ئەنجامدران.

بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی سەربازی رایگەیاند، فڕۆكەوانیی جەنگی دوو بۆردومانی ئاسمانی بۆسەر مۆڵگەی تیرۆرستان لە زنجیرە چیای حەمرین ئەنجامدا.

بۆردومانەكە بە هەماهەنگی بووە لەگەڵ شانەی بەئامانجگرتنی سەر بە فەرماندەیی پڕۆسە هاوبەشەكان، وەك ئەوەی لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە.

بەڵام ئاماژەی بە ئەنجامی بۆردومانەكان و زیانەكانی چەكدارانی پاشماوەی گروپەكە نەكردووە.