شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراقی رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و له‌بۆردومانێكی فڕۆكه جهنگیهكاندا، نۆ چه‌كداری داعش له ناحیه‌ی عوزێمی سه‌ر به پارێزگای دیاله كوژراون كه ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌ی 21ی ئه‌م مانگه‌ی سه‌ر هێزه‌كانی سوپای عێراق بوون.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراقی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌تدا به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هێزی ئاسمانی، له‌ناحیه‌ی عوزێم ژماره‌یه‌ک چه‌كداری داعش كه له 9 كه‌س پێكهاتبوون كراونه‌ته ئامانج و سه‌رجه‌میان كوژراون، سه‌رجه‌میشیان به‌رپرس بوون له هێرشكردنه سه‌ر هێزێكی سوپای عێراق له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا.
ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، ئۆپراسیۆنه‌كه له‌لایه‌ن هێزی فڕۆكه‌وانی عێراقیه‌وه و به پشت به‌ستن به‌زانیاری وردی هه‌واڵگری ئه‌نجامدراوه و سه‌رجه‌م ئه‌و تیرۆرستانه كوژراون.
21ی ئه‌م مانگه، 11 سه‌ربازی سوپای عێراق كه له‌نێویاندا ئه‌فسه‌رێک هه‌بوو، له هێرشێكی چه‌كدارانی داعش له ناوچه‌ی عوزێمی سه‌ر به پارێزگای دیاله كوژران.