“هێرشە موشەکییەکەی شەوی رابردوو مایەی قبووڵکردن نییە”
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • “هێرشە موشەکییەکەی شەوی رابردوو مایەی قبووڵکردن نییە”

“هێرشە موشەکییەکەی شەوی رابردوو مایەی قبووڵکردن نییە”

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
“هێرشە موشەکییەکەی شەوی رابردوو مایەی قبووڵکردن نییە”
0

لایک

لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رایگەیاند، هێرشە موشەکیەکەی شەوی رابردوی هەولێر مایەی قبوڵکردن و لێخۆش بون نیە.

 

 

 

لاهور شێخ جەنگی لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە “من بەتەواوەتی ئیدانەی ئەو هێرشە موشەکییەکەی شەوی رابردوو دەکەم و مایەی قبوڵکردن و لێخۆش بوون نیە، هەرێم نابێتە مەیدانی توندوتیژی و پێگەیەک بۆ ئەوانەی ئەم جۆرە هێرشانە ئەنجامدەدەن”.

 

ئێوارەی دوێنێ لە سنوری (برگلە) کە لەلایەن حەشدی شەعبی لەسنوری پارێزگای نەینەوا بەڕێوە دەبردرێت، شەش موشەک بە ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر(ئەربیل) هاوێژراون و روداوەکەش زیانی گیانی نەبوە.

 

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، سەرەڕای ئیدانەکردنی ئەو هەنگاوەش داوا لە حکومەتی عێراق دەکەن رێکاری پێویست بگرێتەبەر.