هێرشێکی چەکداری لە مەکسیک کوژرانی 19 کەسی لێدەکەوێتەوە

هێرشێکی چەکداری لە مەکسیک کوژرانی 19 کەسی لێدەکەوێتەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
هێرشێکی چەکداری لە مەکسیک کوژرانی 19 کەسی لێدەکەوێتەوە
0

لایک

لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری لە شاری توتولابانی سەربە ویلایەتی گیریرۆی لە باشووری مەکسیک، 19 کەس کوژران و سێ کەسی دیکەش بە برینداریی رزگاریان بوو.

هێرشەکە لەلایەن گرووپێکی چەکداری بەناوی “لۆس تێکولێرۆس” ئەنجامدراوە و تیایدا بینای سەرۆکایەتی شارەوانی و ماڵی کۆنرادۆ مێندۆزا، سەرۆکی شەرەوانیی شاری توتولابانی کراوەتە ئامانج.

لە ئەنجامی هێرشەکەدا بە گشتی 19 کەس کوژراون کە سەرۆکی شارەوانی و باوکی ناوبراو یەکێکن لەوان و سێ کەسیش بە برینداری رزگاریان بووە.

جێی ئاماژەیە، دوای رووداوەکە تیمەکانی تەندروستی ئاڕاستەی شوێنەکە کراون و هێزێکی زۆری ئەمنییش لێکۆڵینەوەیان دەستیپێکردووە.