لە ویلایەتی باشووری کارۆلینای ئەمریکا، نۆ کەس لە ئاکامی ھێرشێکی چەكداریی دیکە برینداربوون.
لە ئەمریکا لە دوای ئەو ھێرشە چەکدارییەی دوێنێی ویلایەتی باشووری کارۆلینا، ئەمڕۆش نۆ کەس لە ئاکامی ھێرشێکی چەكداریی دیکە برینداربوون.
بەپێی ئەو ھەواڵەی کە لە مێدیاکانی ئەمریکا-وە بڵاوکراونەتەوە ئەم بەیانییە لە ھامپتۆن کەنتی ھێرشێکی چەکداریی کراوەتە سەر کتێبخانەیەک. هێرشەکە برینداربوونی نۆ کەسی لێکەوتووەتەوە.
دوێنێ ھێرشێکی چەکداریی دیکە لە ویلایەتەکە روویدابوو و لە ئەنجامدا 14 کەس برینداربوو بوون. سەرلە بەیانی ئەمڕۆ لە شاری پیتسبورگ-ی ویلایەتی پێنسەلڤانیا لە ئاکامی تەقەکردن لە ئاھەنگێک لە خانووێکدا دوو کەس کوژران و ھەشت کەس برینداربوون.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
پاکستان… لە رووداوێکی هاتووچۆدا نزیکەی 60 کەس بوونە قوربانی