هێرشێکی چەکداری دیکە ئەمریکا خەڵتانی خوێن دەکات
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • هێرشێکی چەکداری دیکە ئەمریکا خەڵتانی خوێن دەکات

هێرشێکی چەکداری دیکە ئەمریکا خەڵتانی خوێن دەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
هێرشێکی چەکداری دیکە ئەمریکا خەڵتانی خوێن دەکات
0

لایک

دوای رووداوی هێرشە چەکدارییەکەی ویکایەتی تێکساس بۆسەر قوتابخانەیەکی بنەڕەتی و کوژرانی 21 کەس تیایدا، ئەمجارەیان رووداوێکی دیکەی هاوشێوە ئەمریکییەکان تووڕە دەکات کە تیایدا 14 کەس بووتە قوربانی.

لەمیانی هێرشێکی چەکداری لە شاری فلادلفیا لە ویلایەتی پەنسیلڤانیا لە ئەمریکا 3 کەس کوژران و 11ـی دیکەش برینداربوون.

جێی باسە، هەفتەی رابردوو هێرشبەرێک کە گوایە نەخۆشی دەروونی هەیە، هێرشیکردسەر قوتابخانەی بنەڕەتی (رۆب) لە شاری یوڤالدێیە لە ویلایەتی تێکساس و لە ئەنجامدا 21 کەس کوژران کە 19ـیان منداڵ بوون.

پۆلیسی ویلایەتەکەش لەمبارەیەوە رایگەیاند، تەقە لە هێرشبەرەکە کراوە، بەڵام زانیاری زیاتری لەبارەی دەستگیرکردنی نەدرکاندووە.