هێرشێکی تیرۆریستی کرایەسەر پۆلیسی فیدڕاڵی

هێرشێکی تیرۆریستی کرایەسەر پۆلیسی فیدڕاڵی

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
هێرشێکی تیرۆریستی کرایەسەر پۆلیسی فیدڕاڵی
0

لایک

شەوی رابردوو هێرشی چه‌كداری له‌ نێوان پارێزگه‌كانی به‌غداد و دیاله‌ كرایه‌ سه‌ر پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق و به‌هۆیه‌وه‌ دوو پۆلیس برینداربوون.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ پارێزگای دیاله‌ رایگه‌یاند، له‌نێوان پارێزگه‌كانی به‌غداد و دیاله‌ هێرشی چه‌كداری كراوه‌ته‌سه‌ر پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق و به‌هۆیه‌وه‌ دوو پۆلیس برینداربوون.

دوای رووداوەکە پۆلیس گەیشتووەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە و هێرشبەرانیش رایانکردووە.

شایەنی باسە، دوو پۆلیسەکە گواستراونەتەوە نەخۆشخانە و باری تەندروستییان جێگیرە.