ئەمشەو چەکدارانی داعش هێرشیانکردەسەر ماڵێک لە دەوروبەری ناحیەی قەرەتەپە- باکووری رۆژهەڵاتی پارێزگای دیالە، هێرشەکەش کوژرانی دوو کەسی لێکەوتەوە کە برای یەکتر بوون.
سەرچاوەیەکی ئەمنی پارێزگای دیالە بە ئاژانسی هەواڵی شەفەق نیوزی راگەیاندووە، ئەمشەو چەکدارانی داعش هێرشیانکردووەتە سەر ماڵێک لەگوندی ئوجتەپە کە دەکەوێتە دووری 10 کیلۆمەتر لە ناحیەی قەرەتەپە، دەستڕێژی گولـلەیان لەماڵەکە کردووە و دواتریش هەڵاتوون.
ئەوەشهاتووە، رووداوەکە کوژرانی دوو برای لێکەوتووەتەوە و دوای رووداوەکەش هێزێکی هاوبەشی حەشدی شەعبی و سوپا گەیشتوونەتە شوێنەکە و لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە.