هێرشی مووشەکی کرایەسەر بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا لە سووریا

هێرشی مووشەکی کرایەسەر بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا لە سووریا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
هێرشی مووشەکی کرایەسەر بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا لە سووریا
0

لایک

روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایده‌گه‌یه‌نێت، چه‌ند مووشه‌كێک ئاراسته‌ی كێڵگه‌ی نه‌وتی (ئه‌لعومر) له‌ دێرزووری باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا، كرا.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رووانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان 5 مووشه‌كی ئاراسته‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له‌ كێڵگه‌ی نه‌وتی (ئه‌لعومر) له‌ دێرزوور كرد، كه‌ به‌ گه‌وره‌ترین بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ سووریا داده‌نرێت.

كێڵگه‌ی ئه‌لعومر گه‌وره‌ترین كێڵگه‌ی نه‌وتییه‌ له‌ سووریا، ده‌كه‌وێته‌ به‌ری رۆژهه‌ڵاتی رووباری فورات، 10 کیلۆمەتر له‌ دێرزووره‌وه‌ دووره‌.