دوای دەستپێکی هێرشەکانی رووسیا بۆسەر ئۆکرانیا، ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتانی رۆژئاوا و ئەمریکا سزایان بەسەر رووسیادا سەپاند و یەکێکیش لەو سزایانە بریتی بوو لە بایکۆتکردنی کڕینی سووتەمەنی لە رووسیا.
کەچی حکومەتی هیندستان بە بڕی سێ ملیۆن بەرمیل نەوتی لە رووسیا کڕیوە و راشیگەیاندووە، سەرەڕای سزاکانی رۆژئاوا و ئەمریکا، بەردەوام دەبن لە کڕینی نەوتی زیاتر لە رووسیا.
لەمبارەیەوە پێشتر ئاریندام باغچی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی هیندستان تایبەت بە پرسی نەوت رایگەیاندبوو، هیندستان بە لەبەرچاوگرتنی گشت سزا و یاسا نێودەوڵەتیەکان، بەشی زۆری سووتەمەنییەکان لە دەرەوەی وڵاتەوە هاوردە دەکات.