ئەمڕۆ دووشەممە 11-07-2022، هێڵی (نۆرد ستریم 1) کە گەورەترین هێڵی گواستنەوەی گازە لە رووسیاوە بۆ ئەڵمانیا بەهۆی کاری چاککردنەوە و نۆژەنکردنەوەی راگیرا.
کۆمپانیای گازپرۆمی رووسی لەمبارەیەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەدا کە بۆ ماوەی 10 رۆژ بەهۆی کاری چاککردنەوە و نۆژەنکردنەوەی هێڵەکە گواستنەوەی گاز لە رێگەی ئەم هێڵەوە دەوەستێنرێت.
کاری چاککردنەوە و نۆژەنکردنەوە بۆ هێڵەکە لە ماوەی رابردوودا 10 رۆژ بۆ 14 رۆژی بۆ دیاریکراوە، بەڵام هیچ کاتێک لە وادەی دیاریکراو تەواو نەکراوە.
ئەم کاری نۆژەنکردنەوەیە ترسی بۆ ئەورووپا دروست کردووە، پێشبینی دەکەن رووسیا بەرنامەڕێژی بۆ ئەم کارە کردبێت بۆ ئەوەی زیاتر دابینکردنی گازی ئەورووپا کەم بکاتەوە، ئەمەش پلانەکانی هەڵگرتنی بڕی گاز بۆ وەرزی زستان تێک بدات و قەیرانی گازیش تووندتر بکاتەوە کە بووەتە هۆی ئەوەی رێوشوێنی بەپەلە لەلایەن حکوومەتەکانەوە بگیرێتەبەر.
بۆری (نۆرد ستریم 1) ساڵانە 55 ملیار مەتر سێجا غاز لە رووسیاوە بۆ ئەڵمانیا لەژێر دەریای باڵتیک دەگوازێتەوە. پرۆسەی چاککردنەوە لە 11 تا 21ـی ئەم منگە بەردەوامیی دەبێت.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
پاکستان… لە رووداوێکی هاتووچۆدا نزیکەی 60 کەس بوونە قوربانی