هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پێشتیوانی خۆی بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای عێراق بۆ دەکردنی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لە سنووری قەزای سنجار دەربڕی.
هۆشیار زێباری لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیویەتی “بە توندی پشتیوانی لە ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای عێراق دەکەین بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت لە قەزای شنگال لە دژی گرووپە تیرۆریستییەکانی پەکەکە کە دەسەڵاتی دادوەری و دانیشتوانی ئێزدیی قەزاکەیان به بارمتە گرتووە”.
لەبارەی رێککەوتننامەی سنجار هۆشیار زێباری جەختی لە پێویستی جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە کردووەتەوە و رایگەیاندووە “پێویستە رێککەوتننامەی شنگال بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخەکە و ئیدارەی خۆجێی و گەڕانەوەی ئاوارەکان جێبەجێ بکرێت”.
ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆتایی تویتەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی پهكهكه لهژێر ناوی یهبهشهدا خۆیان لە سنجار حهشارداوه و نووسیویەتی “یەبهشە رووکاری پەکەکەیە”.