هۆشیار زێباری: پرسی پەروەردە و رۆشنبیری و نەبوونی یاسا هۆکاری شکستی پێکهێنانی حکوومەتە لە عێراق
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • هۆشیار زێباری: پرسی پەروەردە و رۆشنبیری و نەبوونی یاسا هۆکاری شکستی پێکهێنانی حکوومەتە لە عێراق

هۆشیار زێباری: پرسی پەروەردە و رۆشنبیری و نەبوونی یاسا هۆکاری شکستی پێکهێنانی حکوومەتە لە عێراق

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
هۆشیار زێباری: پرسی پەروەردە و رۆشنبیری و نەبوونی یاسا هۆکاری شکستی پێکهێنانی حکوومەتە لە عێراق
0

لایک

ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، هۆشیار زێباری رایگەیاند، هۆکاری شکست له‌ پێکهێنانی حکوومەتی عێراق، پرسی پەروەردە و رۆشنبیری و نەبوونی یاسایە.

هۆشیار زێباری لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بەراوردی لەنێوان پێکهێنانی حکوومەتی بەریتانیا و پێکهێنەهێنانی حکوومەت لە عێراق کردووە.

ئەندامه‌كه‌ی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان نووسیویەتی، “ناکرێت دیموکراسی بەریتانیا بە دیموکراسی عێراق بەراورد بکرێت. بەڵام بنەمای جیهانی هەیە بۆ چارەسەرکردنی پرۆسەی دەستاودەستکردنی ئاشتییانەی دەسەڵات لە رێگەی دامودەزگاکانەوە”.

هۆشیار زێباری وەک ئاماژەیەک بە پێشێلکردنی دەستوور لە عێراق رایگەیاندووە، “ئەوان (بەریتانیا) دەستووری نووسراویان نییە، بەڵکو نەریت و پێشینەی یاسایییان هەیە، لەکاتێکدا ئێمە دەستوورێکی نووسراومان هەیە! بۆچی ئەوان لەماوەی هەشت هەفتەدا سەرکەوتوو بوون؟ و ئێمەش شکستمان هێنا؟پرسی پەروەردە و رۆشنبیری و نەبوونی یاسایە”.

جێی ئاماژەیە، لە عێراق لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١دا هەڵبژاردن بۆ دیارییکردنی ئەندامانی خولی پێنجەمی ئەنجوومەنی نوێنەران بەڕێوەچوو، بەڵام بەهۆی ناکۆکی و ململانێی نێوان لایەنە سیاسییەکان، تاوەکو ئێستا نەتوانراوە سەرکۆماری نوێ بۆ وڵاتەکە هەڵبژێردرێت و کابینەی نوێی حکوومەت پێکبهێندرێت.

لە ٧ی تەمووزی رابردوودا، بۆریس جۆنسن دەستی لە پۆستی سەرۆکی پارتی کرێکارانی دەسەڵاتداری بەریتانیا کشاندەوە و ئاماژەی بەوە کرد کە تا هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیرانی نوێی وڵات ئەو پۆستە بەڕێوە دەبات.

دوێنێ دووشەممە، لیز تره‌س بە سەرۆکی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا هەڵبژێردرا و بووە سەرۆکوەزیرانی نوێی وڵاتەکە.

هەروەها ئەمڕۆ سێشەممە، بۆریس جۆنسن نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەی رادەستی شاژنی به‌ریتانیا، ئەلیزابێسی دووەم کرد کە لە کۆشکی بالمۆرال لە سکۆتلاند پشووەکەی بەسەر دەبات، دواتر لیز ترس ئەرکی پێکهێنانی حکوومەتی لە شاژن وه‌رگرت.