هۆشیار زێباری، ئەندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، “دۆخی عێراق گه‌یشتووه‌ته ئاستی چه‌قبه‌ستوویی سیاسی و ئه‌منی مه‌ترسیدار”.
هۆشیار زێباری، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاند، “بۆ پاراستنی عێراق له‌م دۆخه‌یدا ته‌واوی سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی عێراق به‌هۆی به‌رژه‌وه‌ندیی و ده‌سته‌كه‌وته‌كان، هه‌ره‌سیان هێناوه”.
راشیگه‌یاند، “ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن ره‌تكرایه‌وه، دادگا له بڕیاره‌كانیدا لایه‌نگیری ده‌كات، هاووڵاتیانیش یه‌كه‌مین زیانلێكه‌وتووی ئابووری و ئه‌منین”.
زێباری ئاماژەی بەوە کرد، “ئه‌وان د‌رك به مه‌ترسی دۆخه‌كه ناكه‌ن” و وتیشی “بۆ رزگاركردنی نیشتمان، پێویسته هه‌موو لا پێداچوونه بكه‌ن و هه‌نگاوێك بۆ دواوه بگه‌ڕێنه‌وه”.