هوشیار زێباری بە “شەڕی براکوژی” هۆشداری دەداتە لایەنە شیعییەکان
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • هوشیار زێباری بە “شەڕی براکوژی” هۆشداری دەداتە لایەنە شیعییەکان

هوشیار زێباری بە “شەڕی براکوژی” هۆشداری دەداتە لایەنە شیعییەکان

ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیومرکاتی کوردستان رایگەیاند، "شەڕی ناوخۆی کورد بە فەرمانی سەرکدەکانەوە هەڵنەگیرسا".

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
هوشیار زێباری بە “شەڕی براکوژی” هۆشداری دەداتە لایەنە شیعییەکان
0

لایک

لە تویتێکدا هوشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژەی بە شەڕی “براکوژی”ی ساڵی 1994 داوە و هۆشداریی داوەتە چوارچێوەی هەماهەنگی و لایەنگرانی سەدر.

هاوکات هوشیار زێباری لە تویتەکەدا دەڵێت، “شەری ناوخۆیی بە بڕیاری سەرکردەکانەوە هەڵناگیرسێت. شەڕی کورد لە ساڵی 1994 بە بڕیاری بەڕێزان مەسعود بارزانی و جەلال تاڵەبانی هەڵنەگیرسا. هۆکاری سەرهەڵدانی شەڕەکە بریتی بوو لە توندوتیژی کەسیی و جیاواز لەلایەن فەرماندە گۆڕەپانییەکانەوە”.

زێباری وتیشی، “گرژیی سیاسیی ئێستای نێوان هێزە شیعەکان، چوارچێوەی هاوئاهەنگی و رەوتی سەدری گەیشتووەتە ترۆپک و دەبێت رێگری لێبکرێت و با سوود لە مێژوو وەربگرین”.