پارێزگای هه‌ولێر(ئەربیل) ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، 13 به‌نزینخانه‌ی دیكه به‌هۆی فرۆشتنی به‌نزینی خراپ و ده‌ستكاریكردنی كوالیتییه‌كه‌ی سزادران، سێ به‌نزینخانه‌ش به‌هۆی دووباره‌كردنه‌وه‌ی سه‌رپێچیه‌كه‌یان، ناوه‌كانیان بڵاوده‌كرێته‌وه.
پارێزگای هه‌ولێر له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌كۆی پشكنینی 41 وێستگه، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی پشكنین و چاودێریكردنی به‌نزینخانه‌كانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌وت و كانزاكانی هه‌ولێر، 13 به‌نزینخانه‌ی دیكه له‌هه‌ولێر و ده‌ورووبه‌ری به‌هۆی ده‌ستكاریكردنی كوالیتی به‌نزین و خراپی ئه‌و به‌نزینه‌ی ده‌یفرۆشن به‌هاووڵاتیان سزادراون و ڕێكاری یاسایی له‌به‌رامبه‌ر خاوه‌نه‌كانیان گیراوه‌ته‌به‌ر”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له‌سه‌ره‌تای مانگی (حوزه‌یران/6)ی ئه‌مساڵ تاكو ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه كۆی گشتیی ئه‌و به‌نزینخانه‌ی كه سزادراون گه‌یشتوه‌ته 201 به‌نزینخانه، له‌و ژماره‌یه‌شدا سێ به‌نزینخانه به‌هۆی زیاتر له‌جارێک سه‌رپێچی و ده‌ستكاریكردنی كوالیتیی و فرۆشتنی به‌نزینی خراپ به‌هاووڵاتییان، ناوه‌كانیان بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه.
ناوی به‌نزینخانه‌كان:-یه‌كه‌م: وێستگه‌ی ڕاستی1 دوه‌م: وێستگه‌ی سیڤه‌ر سێیه‌م: كالكار
پارێزگای هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، “دڵنیای هاووڵاتیان و هاوشاریانی شاره‌كه‌مان ده‌كه‌ینه‌وه، لیژنه‌ی پشكنین و چاودێریكردنی به‌نزینخانه‌كان به‌رده‌وامه له‌گرتنه به‌ری ڕێكاری یاسایی پێویست به‌رامبه‌ر هه‌ر كه‌س و خاوه‌ن بهنزینخانانهیهك كه به‌نزینی خراپ بفرۆشێته هاوڵاتییان و ده‌ستكاری كوالێتی به‌نزین بكات، داواش له‌هاوڵاتیان ده‌كه‌ین هاوكارمان بن و له‌كاتی تێبینیكردنی هه‌ر جۆره سه‌رپێچیه‌ك، له‌زوترین كات ئاگاداری قائیمقامیه‌تی ناوه‌ندی هه‌ولێر بكه‌نه‌وه”.