چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی داوا ده‌كات فراكسیۆنێكی گه‌وره له ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق له نێوان ره‌وتی سه‌در و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و هاوپه‌یمانه‌كانی پێكبهێنرێت.
چوارچێوەی هەماهەنگی، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ناوه‌ڕۆكی ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه و دەڵێت، “دوای پێكهێنانی فراكسیۆنی گه‌وره له‌گه‌ڵ ره‌وتی سه‌در، رازیین له رێگه‌ی لیژنه‌یه‌كی پسپۆڕه‌وه كاندیدی سه‌رۆكوه‌زیران له‌سه‌ر بنه‌مای كارامه‌یی و لێهاتویی دیاری بكه‌ین”.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، “لەسەر بنەمای بەرپرسیارێتیی نەتەوەیی و ئەخلاقیی، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی هێشتا ئامادەیی دیالۆگی جددی و بنیاتنەرانەیه لەگەڵ هەموو کوتلەکان و سەربەخۆکان، بۆ دەرچوون لە قه‌یرانی سیاسی، داوا له هه‌مو ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین كه دڵسۆزن بەرپرسیارێتی سه‌ر شانیان جێبه‌جێ بكه‌ن”.
داواشی کرد، له پێناو پابەندبوون بە مەرجە دەستورییەکان و پاراستنی مافی کەمینەکان، فراکسیۆنێکی گەورە لەنێوان رەوتی سەدر و هاوپەیمانەکانی، هەروەها ئەو لایەنانەی کە لەگەڵ چوارچێوەی هه‌ماهه‌نگیدان بەیەکەوە پێکبهێندرێت.
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، “دوای راگەیاندنی فراکسیۆنی گەورە لەڕووی ژمارەوە، ئەوکاتە رازین لەگەڵ رەوتی سەدر و لەڕێگەی لیژنەیەکی پسپۆڕەوە كاندیدی سەرۆکوەزیران لەسەر بنەمای کارامەیی و لێهاتویی دیاریبکەین”.
رونیشیكردوه‌ته‌وه، ئۆپۆزسیۆن لەناو ئەنجومەنی نوێنەراندا چاودێری حکومەت دەکات و بەرپرسیاری دیاریكردنی هەڵەکان و زیادەڕۆییەکانی له ئه‌ستۆ ده‌گرێت، دەتوانێت بە شێوەیەکی گونجاو کارەکانی خۆی جێبەجێ بکات.