فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایگەیاند، بههۆی دووبارە دروست بوونەوەی شەپۆلی خۆڵبـارین و کاریگەری لەسەر کەمبوونەوەی ماوەی بینین، بۆتە ھۆی ئەوەی جارێکی تر گهشتهکانی فڕۆکهخانهی نێودهوڵهتی سلێمانی بۆ ماوهیەکی کاتی رابگیرێت، هاوكات فڕۆكهخانهی نێودهوڵهتی ههولێریش گهشتهكانی ئهم بهیانیهی راگرت.
ئەمڕۆ سێشەممە 24ی ئایاری 2022، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی راگەیەنراویکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەدا، بههۆی دووبارە دروست بوونەوەی شەپۆلی خۆڵبـارین و کاریگەری لەسەر کەمبوونەوەی ماوەی بینین، بۆتە ھۆی ئەوەی جارێکی تر گهشتهکانی فڕۆکهخانهی نێودهوڵهتی سلێمانی بۆ ماوهیەکی کاتی رابگیرێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەکاتی ئاسایی بوونەوەی شەپۆلی خۆڵبارینەکە بە پێی خشتەی دیاریکراو گەشتەکان ئاسایی دەبنەوە.
هەروەها، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەربیل رایگەیاند، بەهۆی خراپی کەشوهەواوە ئاگاداری گشت لایەک دەکەنەوە کە سەرجەم گەشتەکان لە فڕۆکەخانەکەیان راگیراوە.
هاوکات، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەربیل گەشتەکانی بۆ کاتێکی نادیار راگرتووە و دەڵێت، “لە ئەگەری هەبوونی هەر گۆڕانکارییەک هاوڵاتییان ئاگاداردەکەینەوە.”
ئەمە لە کاتێکدایە، لە بەرەبەیانی دوێنێوە شەپۆلێکی خۆڵبارین ناوچەکانی عيراق و هەرێمی گرتەوە و بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، سبەینێ چوارشەممە، لەکاتەکانی ئێوارەدا کاریگەری شەپۆلی ئەو خۆڵبارینەی رووی لە هەرێم کردووە نامێنێت.