هاوڕێیەکی هەولێر(ئەربیل) کۆچی دوایی کرد

هاوڕێیەکی هەولێر(ئەربیل) کۆچی دوایی کرد

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
هاوڕێیەکی هەولێر(ئەربیل) کۆچی دوایی کرد
0

لایک

سوبحی سەعاتچی

محەمەد ئەحمەد ئەربیللی، هونەرمەندی ناوداری شاری هەلێر ماڵئاوایی لە هەوادارانی کرد. دوای ئەوەی دەمێک بوو ئەو هونەرمەندە ناودارەی شاری هەولێر لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێری پزیشکدا چارەسەری بۆ دەکرا، لە ٢٠ـی حوزەیرانی ٢٠٢٢ رۆژی دووشەممە لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

تەرمەکەی لەسەر شانی خۆشەویستانی بە فرمێسکی ماڵئاوایی لە مەزارگەی خێزانەکەی لە هەولێر (ئەربیل) بەخاک سپێردرا. ناوبراو یەکێک بوو لەو هونەرمەندانەی هەولێر کە لە تورکمانئێلی و لە تورکیاش ئاواز دانەر و هونەرمەندێکی بەناوبانگ بوو.

محەمەد ئەحمەد ئەربیللی کێبوو؟

ناوی تەواوی محەمەد ئەحمەد شێخ فەتحی بوو، بەاڵم زیاتر بە محەمەد ئەحمەد ئەربیللی ناسراو بوو. لە ساڵی ١٩٣٣ لە گەڕەکی تەعجیل لە شاری هەولێر لەدایکبووە. بەهۆی خراپی دۆخی ماددییەوە لە پۆلی ٥ـی سەرەتایی وازی لە خوێندن هێنا و دەستی بە کارکردن کردووە. لە ساڵی ١٩٥٣ چووەتە ناو سوپای عێراق و بە خۆبەخش ماوەی ٧ ساڵ شۆفێری کردووە. ساڵی ١٩٦٠ لە سوپا جیابووەتەوە. لە ١٩٦١ دەستی بە شۆفێری کردووە لە نەخۆشخانەی جمهووری شاری هەولێر. دوای ٢٠ ساڵ بەردەوامی لەو پیشەیە خانەنشین کرا. لە ١٩٦٢ هاوسەرگیری کردووە و خاوەنی ٩ منداڵە کە ٦ـیان کچ و ٣ـیان کوڕ بوون. میوزیک یەکێک بوو لە خولیاکانی منداڵیی و توانی لەو بوارە خۆی بەرەو پێش ببات. لە تەمەنی ٧ ساڵیدا کاتێک لە قوتابخانە بوو، گۆرانی و سروودی دەخوێندەوە. ناوبراو بە وتنەوەی گۆرانی عەرەبی و تورکی توانی سەرنج بۆالی خۆی راکێشێت. بەهۆی هۆگر بوونی بە دەنگی هونەرمەندی میسری محەمەد عەبدولوەهاب، سەرەتا هەوڵی دەدا السایی دەنگی ئەو بکات. جگە لەمانەش زۆر گوێگرتنی لە گۆرانی بە زمانی تورکی، خۆریاتی تورکمانی و تورکو توانی خۆی بەرەوپێش ببات، توانی بە رەنج و ماندووبوون خۆی وەکو ئەستێرەیەک دەربخات.

ناوبانگی لە رادیۆی بەغداد بڵاوکرایەوە

دوای ئەوەی ساڵی ١٩٦٠ تیمێک لە بەشی تورکمانی رادیۆی بەغداد بەمەبەستی کۆکردنەوەی زانیاری دەستیان بە گەشت کرد بەناو ناوچەی تورکمانئێللی. لەوێدا سەرسامی ئەو )غەزەل و خۆریاتی دەللی حەسەن(ـە بوون کە محەمەد ئەحمەد ئەربیللی دەیخوێندەوە. لەو کاتەوە ئەربیللی لەناو هونەرمەندانی تورکمانئێللی زۆرترین ناوبانگی دەرکرد. محەمەد ئەحمەد ئەربیللی بە باڵوبوونەوەی دەنگی لە رادیۆی بەغداد ناوبانگی لە هەموو ناوچەکانی تورکمانئێلی دەرکرد. بەهۆی ئەو خواستەی لەسەر دەنگی ناوبراو هەبوو، ناوی لە رادیۆی بەغداد بەشی تورکمانی تۆمارکرد. بە تێکەڵکردنی فۆلکلۆری تورکمانی لەناو ئەو گۆرانیانەی دەیخوێندەوە، توانی زیاتر هەست و نەستی گوێگرانی بۆالی خۆی رابکێشێت. توانی لە ماڵی رادیۆ نزیکەی ٨٠ گۆرانی تۆماربکات و زیاتر لە ١٠٠ ئاوازیش بژەنێت.

ئەو هونەرمەندە، زیاتر بە خوێندنەوەی غەزەل بە ئوسوڵی دەللی حەسەن، موخالیف، یەتیمی و عومەر گەلە سەرکەوتنێکی بەرچاوی نیشاندا. بەتایبەت خوێندنەوەی خۆریات لەسەر شێوەی دەللی حەسەن و نووسینی هۆنراوە و رێکخستنی ئاواز بۆی زیاتر بووە بابەتی سەرنجی هاووڵاتییان:

ئەحمەدییەم تەتەرام

باغدان جول سەتارام

زیلفینین کۆلگەسیندە

ئەیالنیرام یەتەرام

ئەحمەدیەم ئەغا مان

شیتیل ورام باغا مان

شاهسێنیم چۆبانییام

قۆیون وێرمام قورتە مان

کەسایەتی هونەرمەند

محەمەد ئەحمەد ئەربیللی سەرەڕای ئەوەی زۆربەرهەمی لە هونەری تورکمانی هەبوو، بەڵام گەورەترین سەرکەوتنی لە دانانی ئاوازدا بیندرا. جگە لە پارچە فۆلکلۆرەکانی وەکو”مانم ئیپەک یاغڵغم وار ئاڵماغا جالین” و “یەڵاڵ شۆفۆر یەڵال ئاپار مانی”، ئەو ئاوازانەی لەسەر شێوەی گۆرانی چنیوە هەوادارانی سەرسام کردووە بەخۆیەوە. سەرکەوتنەکانی لەڕووی دانانی ئاواز وای کرد ئەستێرەی زیاتر لەناو جیهانی هونەردا بگەشێتەوە و بگاتە لوتکە. هەریەک لە ئاوازەکانی “قۆخالدیم بەهار گولی”، “غەریبام قەلبم یەرالی” و “مان یۆلدا بیر قز جۆردم” لە بەناوبانگترین ئاوازەکانی ناوبراون کە هەردەم لەیاد ماون.

نموونەی ئاوازەکانی:

مانم ئیپەک یاغلغم وار

ئاواز و هۆنراوە: محەمەد ئەحمەد ئەربیللی

مانم ئیپەک یاغلغم وار گۆرمەغە گەلین

جەلینلەرە مەن سەتەرام ئالمەغە گەلین

مانم نایلۆن تەراغم وار گۆرمەغە گەلین

ئوزون ساچلەرە سەتەرام ئالمەغە گەلین

مەنم قەرە گۆزلغم وار گۆرمەغە گەلین

ئەسمەرلەرە مەن سەتەرام ئالمەغە گەلین

مانم قاشلی بێل باغم وار گۆرمەغە گەلین

ئینجە بێللەرە سەتەرام ئالمەغە گەلین

مانم ئەلوان گوللـەریم وار گۆرمەغە گەلین

گوزەللـەرە مەن سەتەرام ئالمەغە گەلین

یەڵال شۆفۆر

ئاواز و هۆنراوە: محەمەد ئەحمەد ئەربیللی

یەڵاڵ شۆفۆر یەڵاڵ ئاپار مانی

ئەربیلە تێز یەتیر مانی

یاریمین گۆزی یۆڵدادی

ئێولەری چای ئوستندادی

یاڵاڵ شۆفۆر یاڵاڵ ئاپار مانی

یاڵال شۆفۆر یەڵاڵ یۆلدا دورمە

بیر سەعات یۆلی دۆرتتە بیتیرمە

ئایاغی بەنزیننەن قالدرمە

گێجەیی ئوستیمە گەتیرمە

یاڵاڵ شۆفۆر یەڵاڵ ئاپار مانی

یاڵاڵ شۆفۆر نەفارچی دورمە

مانی ئەپار گێولیمی قیرمە

حیسابم ڤەررێم قۆرخمە

بەس سەن یۆلدا چۆخ دورمە

یاڵاڵ شۆفۆر یەڵاڵ ئاپار مانی

یاڵاڵ شۆفۆر یاڵاڵ نە بەکلیسەن

یورەگیمدە غەم ئێکلیسەن

هیچ ئەڵاڵهتان قۆرخمیسەن

مانی یۆڵدا براخیسان

یاڵاڵ شۆفۆر یەڵاڵ ئاپار مانی

غەریبەم

ئاواز و هۆنراوە: محەمەد ئەحمەد ئەربیللی

غەریبەم قەلبیم یەرالی

قالمشام ئەنەدان ئایری

غەریبەم غەریبەم غەریبەم

غەریبەم حالم سۆران یۆخ

دەردیمە چارە بواڵن یۆخ

نە یاپم نە هاوار ئێدیم

دەرمانا کیمە گیدم

غەریبەم غەریبەم غەریبەم

غەریبەم ئازیلدی جانم

جیهاندا یۆختی دەرمانم

ئێتیغیم نایدی دونیادا مانم

ئایرڵماز مەننەن هیجرانم

غەریبەم غەریبەم غەریبەم

هەرچەندە محەمەد ئەحمەد ئەربیللی بەجارێک بەرەو ژیانی بێ کۆتا ماڵئاوایی لێکردین، بەڵام دەنگ و بەرهەمەکانی لە دڵی تورکمان دەژیێت. خوازیارین بەر دلۆڤانی خودای گەورە بکەوێت، جێگای بەهەشت بێت، سەرەخۆشی لە گەلی تورکمان دەکەین.