ئەمڕۆ سێشەممە 22-03-2022، عەبدولهادی حەسناوی، سەرۆکی هاوپەیمانێتی سەربەخۆیی عێراق رایگەیاند، هاوپەیمانێتییەکەیان بەشداری لە دانیشتنی پەرلەمان دەکات کە بڕیارە رۆژی شەممە 26ـی ئادار بەڕێوەبچێت.
حەسناوی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، هەنگاوی بەشداریکردنمان لە دانیشتنی پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار، لەپێناو بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانە بۆ بنبڕکردنی بەربەستە سیاسییە ترسناکەکان.
شایەنی باسە، هاوپەیمانێتی سەربەخۆیی عێراق خاوەنی شەش کورسییە لە کابینەی نوێی پەرلەمانی عێراق.