هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: درۆنێکمان لە کەرکووک بەهۆی کێشەیەکی میکانیکییەوە کەوتە خوارەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: درۆنێکمان لە کەرکووک بەهۆی کێشەیەکی میکانیکییەوە کەوتە خوارەوە

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: درۆنێکمان لە کەرکووک بەهۆی کێشەیەکی میکانیکییەوە کەوتە خوارەوە

نیسان 23, 2023 10:53
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: درۆنێکمان لە کەرکووک بەهۆی کێشەیەکی میکانیکییەوە کەوتە خوارەوە
0

لایک

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگەیاند، (فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان) درۆنێکیان لە ئۆپەراسیۆنەکانی هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە باشووری کەرکووک بەهۆی کێشەیەکی میکانیکییەوە کەوتووەتە خوارەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، هێزە ئەمنییەکانی عێراق بە خێرایی چوونەتە شوێنی کەوتنەخوارەوەی درۆنەکە و هیچ زیانێکی گیانیشی لێنەکەوتووەتەوە.

هاوپەیمانان دووپاتیشیکردەوە، درۆنەکانیان زانیاری هەواڵگری گرنگ دەدەنە هێزە ئەمنییەکانی عێراق و لە ئۆپەراسیۆنەکانی لەناوبردنی داعشیش چاودێری ناوچەکەیان  پێدەکرێت.

راشیگەیاند، هاوپەیمانان راوێژ و هاوکاری دەدەنە هێزی هاوبەشەکانیان لە عێراق و سووریا بۆ دڵنیابوونەوە لە کۆتاییهێنان بە داعش.

En az 10 karakter gerekli