هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا: سوودانی لەم هەفتەیەدا کابینەکەی دەخاتە بەردەم ئەنجومەنی نوێنەران
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا: سوودانی لەم هەفتەیەدا کابینەکەی دەخاتە بەردەم ئەنجومەنی نوێنەران

هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا: سوودانی لەم هەفتەیەدا کابینەکەی دەخاتە بەردەم ئەنجومەنی نوێنەران

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا: سوودانی لەم هەفتەیەدا کابینەکەی دەخاتە بەردەم ئەنجومەنی نوێنەران
0

لایک

دەوڵەتی یاسا پێشبینی دەکات کۆتایی هەم هەفتەیە کابینەی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو، پێشکەش بە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بکرێت.

رەسوڵ رازی، ئەندامی دەوڵەتی یاسا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “محەمەد شیاع سوودانی رۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە کابینەکەی خۆی پێشکەش بە پەرلەمانی دەکات”.

ئەو پەرلەمانتارە بە میدیاکانی عێراقی راگەیاندووە، “محەمەد شیاع سوودانی بە بێدەنگی کاری خۆی دەکات و هەر 23 وەزارەتی کابینەکەی لەسەر بنەمای خاڵ و کورسیی پەرلەمانی پڕدەکاتەوە”.