دوای کۆبوونەوەی مەسعود بارزانی لەگەڵ شاندی سەدر و هاوپەیمانیی سەروەری کە هاوپەیمانیی رزگاری نیشتمان پێکدەهێنن، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکەن، “هاوپەیمانی لەسەر بنەمای ئەو دەستپێشخەرییەی خراوەتەڕوو لە گفتوگۆكانی لەگەڵ سەربەخۆكان بەردەوام دەبێت”.
دەقی راگەیەندراوەکە:
ڕۆژی دووشەممە 9ی ئایاری 2022 لە سەلاحەددین بە ئامادەبوونی سەرۆك مەسعود بارزانی هاوپەیمانیی ڕزگاریی نیشتیمانی كۆبوویەوە و ڕاگەیێندراوێكی هاوبەشی بڵاو كردەوە.
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
وَتَعَاوَنُوا عَلَى الْبِرِّ وَالتَّقْوَى وَلَا تَعَاوَنُوا عَلَى الْإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ
هاوپەیمانیی رزگاریی نیشتیمانی بەسەر سەرجەم ئەو هێزە سیاسییانەدا كراوەیە كە بڕوایان بە حكومەتی زۆرینەی نیشتیمانی هەیە.
هاوپەیمانیی رزگاریی نیشتیمانی لەسەر ئەوە كۆك بوو، كە پێویستە ئەنجومەنی نوێنەران لەبەر بەرژەوەندیی هاووڵاتیان، رۆڵی خۆی لە دانانی یاساكان و چاودێریكردن بگێڕێت و لەهەمانكاتیشدا هاوپەیمانی لەسەر بنەمای ئەو دەستپێشخەرییەی خراوەتەڕوو لە گفتوگۆكانی لەگەڵ سەربەخۆكان بەردەوام دەبێت.
هاوپەیمانیی رزگاریی نیشتیمانی
9ـی ئایاری 2022
هەولێر
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت