هاووڵاتییەکی سعودیە لەلایەن فیلێکی ئۆغەندی کوژرا
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • هاووڵاتییەکی سعودیە لەلایەن فیلێکی ئۆغەندی کوژرا

هاووڵاتییەکی سعودیە لەلایەن فیلێکی ئۆغەندی کوژرا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
هاووڵاتییەکی سعودیە لەلایەن فیلێکی ئۆغەندی کوژرا
0

لایک

بەرپرسێکی ژیانی کێوی لە ئۆغەندا رایگەیاند، گەشتیارێکی سعودی لە پارکێکی نیشتمانیدا لەلایەن فیلێکەوە هێرشی کرایەسەر و کوژرا.

بەشیر هانغی، وتەبێژی خزمەتگوزاری ژیانی کێوی ئۆغەندا رایگەیاند، لەمیانی گەشتکردن لەنێو پارکی نیشتمانی “مۆرشیسۆن فۆڵز”، گەشتیارێکی سعودی بە ناوی(ئەیمەن سەید شەهانی) لە ئۆتۆمبێلی گەڕان بەنێو پارکەکەدا خۆی هەڵدەداتە دەرەوە، لەلایەن فیلێکەوە هێرشی دەکرێتەسەر و بریندار دەکرێت، لە ئەنجامی سەختی برینەکەی گیان لەدەستدەدات.

شایەنی باسە، لە ساڵی 2018ـدا منداڵێکی تەمەن 3 ساڵ، لە پارکێکی ئۆغەندا لەلایەن پڵینگێکەوە هێرشی کرایەسەر و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.