هاووڵاتییەکی بە رەگەز عەرەب لە دەریاچەی دوکان خنکا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • هاووڵاتییەکی بە رەگەز عەرەب لە دەریاچەی دوکان خنکا

هاووڵاتییەکی بە رەگەز عەرەب لە دەریاچەی دوکان خنکا

قوتابییه‌كی زانكۆ بەناوی ئەحمد زەید حوسێن، لەکاتی مەلەکردندا لە زێی دوکاندا خنکا.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
هاووڵاتییەکی بە رەگەز عەرەب لە دەریاچەی دوکان خنکا
0

لایک

قوتابییه‌كی زانكۆ بەناوی ئەحمد زەید حوسێن، لەکاتی مەلەکردندا لە زێی دوکاندا خنکا.

قائیمقامییەتی قەزای دوکان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویكرده‌وه‌، هاووڵاتییه‌ک به‌ناوی ئه‌حمه‌د زه‌ید حوسێن تەمەن 23 ساڵ دانیشتووی شاری بابلە و قوتابی زانکۆ بووە، بەمەبەستی گەشتکردن لەگەڵ خێزانەکەیدا هاتوونەتە ناوچە گەشتیارییەکانی قەزای دوکان، به‌هۆی مه‌له‌كردنه‌وه‌ له‌زێدا خنكاوه‌.

ئەوەش هاتووە، ئەمە لە کاتێکدایە وێڕای ئەوەی چەندین جار و بەچەندین رێگەی جیا جیا قائیمقامیەتی قەزای دوکان داوای لە هاووڵاتیان و گەشتیاران کردووە کە ئاوی زێی دوکان بۆ مەلەکردن بەکارنەهێن. سەرەڕای ئەمەش لە رۆخی زێی دوکاندا چەندین تابلۆی ئاگادار کردنەوە هەیە تا گەشتیاران مەلە نەکەن و تووشی رووداوی نەخوازراو نەبن.

جیی باسە، هەر دوای رووداوەکە لەلایەن بەلەمەوانەكان و تیمی مەلەوانی دوكانەوە توانرا تەرمەکەی دەربهێنرێتەوە.