هاووڵاتییان دەتوانن بەبێ ڤیزا هاتووچۆی ئێران بکەن

هاووڵاتییان دەتوانن بەبێ ڤیزا هاتووچۆی ئێران بکەن

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
هاووڵاتییان دەتوانن بەبێ ڤیزا هاتووچۆی ئێران بکەن
0

لایک

بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و ئێران رایده‌گه‌یەنێت، لە سبەیەوە بڕیاری ھەڵگرتنی ڤیزا لە نێوان ھەرێم و ئێران دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە و ھاووڵاتیان دەتوانن بێ ڤیزا سەردانی ئێران بکەن.

عەبدوڵڵا ئاکرەیی، بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و ئێران به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاندووە، “رێککەوتن کراوە کە ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان بەبێ ڤیزا سەردانی وڵاتی ئێران بکەن و تەنھا لەرێگەی پاسپۆرتەکەیانەوە دەچنە خاڵە سنووریەکان و لەوێ دەرفەتیان پێ دەدرێت بۆ ماوەی یەک مانگ لە وڵاتی ئێران بمێننەوە، بێ ئەوەی پێویستیان بەڤیزا ھەبێت، کە ئەمەش ھەنگاوێکی زۆر گرنگە بۆ ھەردوولا”.

ئاکرەیی وتیشی، “لە سبەی رۆژی یەکشەممەوە ھاووڵاتیان دەتوانن لە تەواوی خاڵە سنووریەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران بەبێ ڤیزا ھاتووچۆ بکەن و ئەو رێککەوتنەی کراوە لەنێوان ھەردوولا دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە”.

ئاکرەیی باسی لەوەشکرد: ئەمە ھەنگاوێکی گرنگە و کارئاسانیەکی باشە و جوڵەی ھاتووچۆ زیاد دەکات و خەڵک زیاتر ھاتووچۆ لەنێوان ھەرێم و ئێران دەکەن، بۆیە ھەموو ھەوڵێک دەدرێت کە بەردەوام کار ئاسانی و ھەرچی پێویستە لە خاڵە سنووریەکانی نێوان ھەرێم و ئێران بکرێت، بۆیە چیتر پێویست ناکات ھاووڵاتیان بچنە کونسوڵخانە بۆ وەرگرتنی ڤیزا و راستەوخۆ دەچنە خاڵە سنووریەکان و دەچنە ئێران”.