هاوردەكردنی بەرهەمی تەماتە و خەیار قەدەغەكرا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • هاوردەكردنی بەرهەمی تەماتە و خەیار قەدەغەكرا

هاوردەكردنی بەرهەمی تەماتە و خەیار قەدەغەكرا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
هاوردەكردنی بەرهەمی تەماتە و خەیار قەدەغەكرا
0

لایک

وەزیری كشتوكاڵی هەرێم ئاشكرایدەكات، دوابەدوای پەیوەندییان لەگەڵ وەزیری كشتوكاڵی عێراقدا بڕیاردرا بە قەدەغەکردنی هاوردەکردنی بەرهەمی تەماتە و خەیار لە مەرزەکان.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم، لەپێناو پاڵپشتیکردنی راستەوخۆی جوتیارانی هەرێم بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمی خۆماڵیی( تەماتە و خەیار) و هەناردەکردنی بۆ بازاڕەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق هاوردەكردنیان قەدەغەكراوە.

هاوكات بێگەرد تاڵەبانی، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاویكردووەتەوە، “بەسوپاسەوە ئەم کێشەیە چارەسەر کرا، بەهەماهەنگی و بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق”.

دەشڵێت، “زۆر سوپاسی وەزیری کشتوکاڵی عێراق دەکەم، کە ئەمڕۆ وەڵامیان دایەوە و داواکاریی و پێشنیاری ئێمەیان لەم بارەیەوە پەسندکرد”.

ئەوەش لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ بەشێک لە جوتیارانی سلێمانی بەرامبەر هەرزانی و ساخنەبوونەوەی بەرهەمەکانیان، تەماتە و خەیارەکانیان فڕێدایە سەر شەقامەكان.