هادی عامری: پرسی هەڵبژاردنی پێشوەختە پێویستى بە دیالۆگى نیشتمانیی گشتگیرە
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • هادی عامری: پرسی هەڵبژاردنی پێشوەختە پێویستى بە دیالۆگى نیشتمانیی گشتگیرە

هادی عامری: پرسی هەڵبژاردنی پێشوەختە پێویستى بە دیالۆگى نیشتمانیی گشتگیرە

هادى عامرى، سەرۆکى هاوپەیمانیی فەتح رایدەگەیەنێت، لەگەڵ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختە کە موقتەدا سەدر داوایکردووە.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
هادی عامری: پرسی هەڵبژاردنی پێشوەختە پێویستى بە دیالۆگى نیشتمانیی گشتگیرە
0

لایک

هادى عامرى، سەرۆکى هاوپەیمانیی فەتح رایدەگەیەنێت، لەگەڵ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختە کە موقتەدا سەدر داوایکردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 04-08-2022، هادى عامرى، سەرۆکى هاوپەیمانیی فەتح لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، “پاڵپشتیی ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختە دەکەین کە سەید موقتەدا سەدر داوایکردووە، بەتایبەت کە هەڵبژاردنى رابردوو گومان و ناڕەزایەتى لەسەر بوو”.

هادى عامرى کە هاوپەیمانێتییەکەى بەشێکە لە چوارچێوەى هاوئاهەنگى، دەڵێت، پرسی ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختە “پێویستى بە دیالۆگى نیشتمانیی گشتیر هەیە لەپێناو دیاریکردنى وادە و میکانیزم و پێداویستییەکانى ئەنجامدانى ئەو هەڵبژاردنە و فەراهەمکردنى کەشی گونجاو بۆ هەڵبژاردنێکى ئازاد و پاک کە متمانەى هاووڵاتیان بگەڕێنێتەوە بە پرۆسەى سیاسى”.

هاوکات خەمیس خەنجەر، سەرۆکى هاوپەیمانیى سەروەریی سوننەکان لە تویتێکدا پاڵپشتیى خۆى بۆ وتارەکەى موقتەدا سەدر راگەیاند و وتى، “پاڵپشتیى وتارەکەى سەید موقتەدا سەدر دەکەین، بەئاڕاستەى ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختە بەگوێرەى پێوەر و میکانیزمى نوێ و یاساى دادوەر، کە رێگە بە رکابەرییەکى راستەقینە بدات”.

هەروەها حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر، بە هەمانشێوە پشتگیری داواکەی موقتەدا سەدری کرد.

جێی باسە، 3ـی ئابی 2022 موقتەدا سەدر لە وتارێکى تەلەڤزیۆنیدا داواى کرد پەرلەمانى ئێستا هەڵبوەشێندرێتەوە و هەڵبژاردنى پێشوەختە بکرێت.