وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، مۆڵەتی شۆفێری كە سیستمێكی دیجیتاڵییە نێودەوڵەتی نییە، بەڵكو بۆ هەرێمی كوردستان و عێراقە.
ڕائید فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، زۆر پرسیارمان ئاراستەكراوە و ئەو مۆڵەتە نێودەوڵەتی نییە و بەپێی ڕێنمایی ژمارە 3ی ساڵی 2022 وەزارەتی ناوخۆی هەرێم تەنها بۆۆ هەرێمی كوردستان و عێراقە.
ئاماژە بەوەش كراوە، بۆچوونە دەرەوە پێویستە مۆڵەتی نێودەوڵەتی دەربكرێت لەسەر بنەمای ئەو مۆڵەتە نوێیەی دەدرێتە شۆفێران.