هاتووچۆی هه‌ولێر بڕیارێكی نوێی سه‌باره‌ت به‌نه‌هێشتنی جه‌نجاڵی و گله‌یی هاووڵاتییان له سه‌نته‌ره‌كانی پشكنینی ئۆتۆمبێل راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 11ـی کانوونی دووەمی 2023، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر(ئەربیل) ئاگادارییه‌كی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، “بە مەبەستی نەهێشتنی جەنجاڵی و گلەیی هاووڵاتیان لە سەنتەرەکانی پشکنینی ئۆتۆمبێل، بەهۆی قەرەباڵغی زۆرەوە، بڕیار درا بە درێژکردنەوری ماوەی کارکردنی سەنتەرەکانی پشکنینی (32ی پاڕک وگوێڕ وکەسنەزان)، بەپێی ئەم خشتەیەی خوارەوە:
1- سەنتەری پشکنینی 32ی پاڕک لەڕۆژی یەکشەممە تاکو پێنجشەممە، لە کاتژمێر 8ی بەیانی تاکو تەواوکردنی پشکنینی کۆتا ئۆتۆمبێل لە سەنتەرەکە.
2- سەنتەرەکانی پشکنینی گوێڕ و کەسنەزان، لەڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممە لە کاتژمێر 8ی بەیانی تا تەواوکردنی پشکنینی کۆتا ئۆتۆمبێل لە سەنتەرەکان، وەڕۆژانی تری هەفتە تاکو کۆتایی دەوامی فەرمی دەبێت.