وته‌بێژی هاتووچۆی هه‌رێم رایگه‌یاند، ساڵی رابردوو سێ هه‌زار و 706 هاووڵاتی له هه‌رێمدا به رووداوه‌كانی هاتووچۆ گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له حه‌وت هه‌زار كه‌سیش برینداربوون و 15 هه‌زار شۆفێری سه‌رپێچیكاریش دراونه‌ته دادگا.
عه‌مید محه‌مه‌د روشدی، وته‌بێژی هاتووچۆی هه‌رێم ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاماره‌كانی ساڵی 2022ی خسته‌ڕوو، رایگه‌یاند، “له هه‌رێمی كوردستان ملیۆنێک و 860 هه‌زار ئۆتۆمبێل هه‌ن كه هه‌ڵگری تابلۆی پارێزگای هه‌ولێرن، حه‌وت هه‌زار و 880 ماتۆڕسكیل تابلۆی هه‌ولێریان هه‌یه، هه‌روه‌ها 258 هه‌زار و 998 ئۆتۆمبێل هه‌ڵگری تابلۆی دهۆكن له‌گه‌ڵ 44 مۆتۆڕسكیل، 593 هه‌زار و 127 ئۆتۆمبێل هه‌ڵگری تابلۆی سلێمانین، 10 هه‌زار و 895 مۆتۆڕسكیلیش هه‌ڵگری تابلۆی سلێمانین”.
راشیگەیاند، 152 هه‌زار و 162 ئۆتۆمبێل هه‌ن كه هه‌ڵگری تابلۆی شاره جیاوازه‌كانی عێراقن و كارتی زانیاریان هه‌یه، له‌ماوه‌ی ساڵێكدا 123 هه‌زار و 157 ئۆتۆمبێل له هه‌رێم تۆماركراون.
وته‌بێژی هاتووچۆی هه‌رێم باسی له‌وه‌شكرد، له‌ماوه‌ی ساڵی 2022دا جگه له سه‌رپێچی كامێراكانی چاودێری 499 هه‌زار و 394 سه‌رپێچی تۆماركراون، له ساڵی 2021ـشدا 452 هه‌زار و 494 سه‌رپێچی تۆماركراون، به‌وه‌ش له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا 46 هه‌زار و 900 سه‌رپێچی زیادیكردوه.
په‌یوه‌ست به سه‌رپێچی كامێراکانی چاودێری، وته‌بێژی هاتووچۆی هه‌رێم وتی، له‌ماوه‌ی یه‌ک ساڵدا ملیۆنێک و 825 هه‌زار و 976 سه‌رپێچی تۆماركراون، له‌كاتێكدا له ساڵی 2021 به گشتی ملیۆنێک و 550 هه‌زار و 78 سه‌رپێچی تۆماركراون، به‌وه‌ش له‌ماوه‌ی ساڵێكدا 275 هه‌زار و 898 سه‌رپێچی زیادیكردووه.
په‌یوه‌ست به رووداوه‌كانی هاتووچۆ روونیكرده‌وه، “سێ هه‌زار و 706 هاووڵاتی به‌هۆی رووداوه‌كانی هاتووچۆ (پێكدادان، وه‌رگه‌ڕان، شێلان) گیانیان له‌ده‌ستداوه و حه‌وت هه‌زار و 225 برینداربوون، كه 444 رووداویان ته‌نها ماتۆڕسكیل هۆكاربووه، هەروەها 15 هەزار و 111 شۆفێری سەرپێچیکار دراونەتە دادگا”.