بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی عێراق رایگەیاند، لەماوەی شەش مانگی رابردوودا سێ هەزار و 854 رووداوی هاتووچۆ روویداوە.
لە راگەیەندراوێکدا عمید زیاد ئەلقەیسی، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و راگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی عێراق ئاماژەی بە ئاماری حەوت مانگی رابردوو داوە و تێیدا هاتووە کە لە نێوان 1ـی 1ـی 2022 بۆ 1ـی 7ـی 2022 سێ هەزار و 854 رووداوی هاتووچۆ روویداوە.
شایەنی باسە ئەلقەیسی باسی لەوەشکردووە کە رووداوەکان بۆ چەند جۆر رووداوی هاتووچۆ پۆلێنکراوە و رایگەیاندووە، “وەرگەڕان، شێلان، پێکدادان هەموو ئەوانە لە ماوەی شەش مانگدا ژمارەکەیان سێ هەزار و 854 بووە”.