به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی پارێزگای دهۆک رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له رووداوێكی هاتووچۆدا منداڵێک كۆتایی به‌ژیانی هات و چوار كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
ئازاد ته‌ها، وته‌بێژی هاتووچۆی دهۆک له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له‌سه‌ر رێگای نێوان ناحیه‌ی كه‌ڵه‌ک بۆ جووت سایدی پارێزگای موسڵ، رووداوێكی هاتووچۆ له‌نێوان ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌ت له‌جۆری شیۆفرلێت ئه‌ڤیۆ و بارهه‌ڵگرێک روویدا.
وته‌بێژی هاتووچۆی دهۆک وتیشی، “له‌ئه‌نجامی ئه‌و رووداوه منداڵێک كۆتایی به‌ژیانی هات و چوار كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، سه‌رجه‌میان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون”.
جێی باسە، هۆكاری سه‌ره‌كی رووداوه‌كه تیژڕه‌وی و بێئاگایی بووه له‌ره‌وشی شه‌قام و له‌ئێستاشدا لێكۆڵینه‌وه له‌وباره‌یه‌وه ده‌ستیپێكردووه.