وەزارەتی ناوخۆی عێراقی رایگەیاند، خێزانێکیان لە پارێزگای نەینەوە رزگارکردووە کە ویستوویانە کۆتایی بە ژیانی خۆیان بهێنن.
لە روونکردنەوەکەدا هاتووە کە خێزانەکە لە دایکێک، ٣ کچی و ژمارەیەک منداڵی کچەکانی پێکهاتووە کە سەرجەمیان لە هاوسەرەکەیان جیابوونەتەوە و لە پارێزگای نەینەوە نیشتەجێن.
خێزانەکە کە سەرجەمیان ٨ کەسن هەوڵیانداوە لە ناوەندی مووسڵ بچنە سەر پردی عەتیق و خۆیان هەڵدانە ناو رووبار. لەو کاتەدا پۆلیسی کۆمەڵایەتی نەینەوا دەگەنە شوێنی رووداوەکە و رزگاریان دەکەن لەم هەوڵە خۆکوژیە.