شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و سەرۆکی هاوپەیمانی لەپێناو خەڵک رایگەیاند، “بڕیاربوو تاوەکو کۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەمان چەند خاڵێکی رێککەوتنە ١٧ خاڵییەکە جێبەجێبکرێت، وەک دابەزاندنی نرخی بەنزین بەڵام تاوەکو ئێستا جێبەجێنەکراوە. ئەگەر تاوەکو سبەی چوارشەممە جێبەجێنەکرێن؛ ئەوا بەشداری کۆبوونەوەی سبەینێی پەرلەمان ناکەین”.
شاسوار عەبدولواحید لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا روونکردنەوەیدا لەبارەی بەشداری کردنیان لە دانیشتنی سبەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار،
سەرۆکی جولانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، بڕیاربوو چەند خاڵێکی رێککەوتنەکە جێبەجێبکرێت، بەتایبەت بابەتی دابەزاندنی نرخی بەنزین و سوککردنی چەند بارگرانییەکی هاوڵاتیان. وتیشی “لە پێناو بەرژەوەندی خەڵکدا ئامادەین پەرلەمان پەکبخەین و بەرژەوەندی هاوڵاتیان لە چیدابێ ئەوە دەکەین.”
داواش لە پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ لە بەغدا دەکات، “ئەگەر بەرژەوەندی هاوڵاتیان وایپێویستکرد، ئەوا دانیشتنی پەرلەمان پەکبخەن تاوەکو ئەو کاتەی وەڵامتان دەدرێتەوە.”
راشیگەیاند، “تاوەکو ئەو لایەنە عێراقیانە هەنگاوێک نەنێن بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتیان، ئەوا مەچنە ناو هۆڵی پەرلەمانەوە.”
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئێمە تاکە هێزین خاوەنی بڕیاری خۆمانین و دەتوانین بایکۆت بکەین یان بڕیاربدەین بچێنە ژوورەوە.”