نەوتی عێراق: لە مانگی رابردوو زیاتر لە ٨٩ ملیۆن نەوت هەناردە کراوە
  • TEBA KURDİ
  • ئابووری
  • نەوتی عێراق: لە مانگی رابردوو زیاتر لە ٨٩ ملیۆن نەوت هەناردە کراوە

نەوتی عێراق: لە مانگی رابردوو زیاتر لە ٨٩ ملیۆن نەوت هەناردە کراوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
نەوتی عێراق: لە مانگی رابردوو زیاتر لە ٨٩ ملیۆن نەوت هەناردە کراوە
0

لایک

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، “لە مانگی تشرینی یەکەمی رابردوودا، ٨٩ ملیۆن و ١٥٣ ھەزار و ٨٩٩ بەرمیل نەوت ھەناردەکراوە کە کۆی گشتیی داھاتەکەی، سێ ملیار و ٤٣٠ی ملیۆن دۆلار بووە”.

 

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی نەوتی عێراق پشت بەستن بە ئاماری کۆتایی کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق (SOMO)، کۆی گشتیی داھاتی نەوتی ھەناردەکراو بۆ مانگی تشرینی یەکەمی رابردووی، بڵاوکردەوە.

 

هاوکات بەپێی راگەیەندراوەکە کۆی گشتیی بڕی نەوتی ھەناردەکراو لە مانگی تشرینی یەکەمی رابردوودا، گەیشتووەتە ٨٩ ملیۆن و ١٥٣ ھەزار و ٨٩٩ بەرمیل کە داھاتەکەی سێ ملیار و ٤٣٠ی ملیۆن دۆلار بووە.

 

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەیشدراوە کە تێکڕای ھەناردەکردنی نەوت، رۆژانە لە مانگی تشرینی یەکەمی رابردوودا، دوو ملیۆن و ٨٧٦ ھەزار بەرمیل بووە.

 

باس لەوەشکراوە کە لە مانگی تشرینی یەکەمی رابردوودا، یەک بەرمیل نەوت بە ٣٨ دۆلار و ٤٨ سەنت فرۆشراوە.