بهڕێوهبهرایهتی گشتی تهندروستی سلێمانی ئاشكرای دهكات، تەنیا لەماوەی 12 کاتژمێری رابردوودا، 50 منداڵ بەهۆی سکچوون و رشانەوە لە نەخۆشخانە داخڵکراون.
بهڕێوهبهرایهتی تهندروستی گشتی سلێمانی راگهیهندراوێكیان بڵاوكردهوه، تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە، لەگەڵ هاتنی ئەم شەپۆلەی گەرما و گۆڕانکاری کەش و هەوا لە ماوەی 12 كاتژمێری رابردوودا (کاتژمێر 08:00ـی بهیانی تاكو 08:00ـی ئێواره) لەبەشی فریاکەوتنی خێرای نەخۆشخانەی (دكتۆر جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵانی فێرکاری)، لەمیانی داخڵكردنی 70 منداڵی نهخۆش 50ـیان بەهۆکاری سکچوون و رشانەوە داخڵکراون.
بەگوێرەی پێشنیازەکانی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان، باشترین رێگەچارە بۆ رێگریکردن لەم نەخۆشییانە بریتین لە:
1- کوڵاندنی ئاو بەر لە خواردنەوەی
2- هەڵگرتنی خواردن لەناو بەفرگر و ساردکەرەوەدا
3- سەوزە و میوە پێش خواردنی جوان بشۆردرێتەوە
4- زوو زوو دەستی منداڵ بشۆردرێت
5- پاکوخاوێنیی تەوالێت و گەرماو بپارێزرێت
6- بەکارنەهێنانی خاولی و پەرداخ و کەوچکی کەسی دیکە
7- دوورکەوتنەوە لە خواردنی دەرەوە، بەتایبەت خواردنی سەر عەرەبانەکان
8- باش کوڵاندنی گۆشت و خواردنەکان
1
پارێز کەریم، دکتۆری چارەسەری سرووشتی باس لە وردەکارییەکانی چارەسەری دەرزی ئاژنین دەکات
2
نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی: نەخۆشی سکچوون و رشانەوەی منداڵان گەیشتووەتە لووتکە
3
هۆكارەكانی بینینی خەوی ناخۆش چییە؟
4
ژەهری دووپشک چۆن بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجەی مەمک بەکاردەهێنرێت ؟
5
بۆ یەکەمین جار لە شاری هەولێر نەخۆشخانەی پسپۆڕی چاو (حکومی) دەکرێتەوە