نەتەوە یەکگرتووەکان: هەزار و 417 مەدەنی لە ئۆکراینا کوژراون
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • نەتەوە یەکگرتووەکان: هەزار و 417 مەدەنی لە ئۆکراینا کوژراون

نەتەوە یەکگرتووەکان: هەزار و 417 مەدەنی لە ئۆکراینا کوژراون

نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند کە لە جەنگی رووسیا-ئۆکراینادا، لانیکەم هەزار و 417 هاووڵاتی مەدەنی لە ئۆکراینا کوژراون. 

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
نەتەوە یەکگرتووەکان: هەزار و 417 مەدەنی لە ئۆکراینا کوژراون
0

لایک

نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند کە لە جەنگی رووسیا-ئۆکراینادا، لانیکەم هەزار و 417 هاووڵاتی مەدەنی لە ئۆکراینا کوژراون. 

کۆمیسیاری باڵای پەنابەران سەربە نەتەوە یەکگرتووەکانەوە لە راگەیەندراوێکدا زانیاری سەبارەت بە قەیرانی پەنابەران لە ئۆکراینا بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە دراوە  لە ماوەی نێوان ٢٤ی شوبات-دووی نیسان، 4 ملیۆن و 176 ھەزار و 401 ھاووڵاتی ئۆکراینا روویان لە وڵاتانی دراوسێ کردووە کە نیوەی ئەم ژمارەیە رووی لە پۆڵەندا کردووە.

هەروەها باس لەوە کراوە کە زۆربەی پەنابەرەکان روویان لە پۆڵەندا کردووە کە ژمارەیەن (2 ملیۆن و 429 ھەزار و 265 کەسە)، پاشان رۆمانیا (635 هەزار و 816 کەس)، مۆڵدۆڤا (329 هەزار و 933 کەس)، ھەنگاریا ( 385 ھەزار و 783 کەس) و سلۆڤاکیا ( 298 ھەزار و 183 کەس)، هەروەها لە ناوچەکانی دۆنێتسک و لوهانسک-ەوە، 113 هەزار کەس لە 21-23ی شوبات روویان لە رووسیا کردووە. هاوکات سەدان هەزار کەس لە رێگەی ئەو وڵاتانەوە روویان لە وڵاتانی دیکەی ئەورووپا کردووە.

کۆمیسیاری باڵای پەنابەران سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان ئەوەشی خستەڕوو کە لە جەنگی رووسیا-ئۆکراینادا، لانیکەم هەزار و 417 هاووڵاتی مەدەنی لە ئۆکراینا کوژراون و 2 هەزار و 38ی دیکەیش برینداربوون.

جەخت لەسەر ئەوەیش کراوەتەوە کە رەنگە ژمارەی کوژراوان و بریندارەکان زۆر زیاتر بن لەوەی دیاری کراوە.