نەتەوە یەکگرتووەکان: شیرین ئەبو عاقلە بە فیشەکی هێزەکانی ئیسرائیل کوژراوە
  • TEBA KURDİ
  • Uncategorized
  • نەتەوە یەکگرتووەکان: شیرین ئەبو عاقلە بە فیشەکی هێزەکانی ئیسرائیل کوژراوە

نەتەوە یەکگرتووەکان: شیرین ئەبو عاقلە بە فیشەکی هێزەکانی ئیسرائیل کوژراوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
نەتەوە یەکگرتووەکان: شیرین ئەبو عاقلە بە فیشەکی هێزەکانی ئیسرائیل کوژراوە
0

لایک

وتەبێژی کۆمیسۆنی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، رۆژنامەوانی بەناوبانگی فەڵەستینی شیرین ئەبو عاقلە بە فیشەکی هێزەکانی ئیسرائیل کوژراوە.

لەمیانی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رافینا شمدسانی، وتەبێژی کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەکردووە کە بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لەبەردەستیانە، ئەو فیشەکانی کە شیرین ئەبو عاقلە و هاوکارەکەی کردە ئامانج لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە هاتووە.

لەلایەکی دیکەوە لە دەسەڵاتدارانی فەڵەستینی ئاماژەیان بەوەدابوو کە شیرین ئەبو عاقلە لەلایەن سەربازێکی ئیسرائیلییەوە بە ئەنقەست کوژراوە.

لەبەرامبەردا ئیسرائیل سەرجەم ئەو تۆمەتانەی رەتکردبوویەوە و رایگەیاندبوو کە دەبێت لێکۆڵینەوەیەکی تایبەت بۆ ئەو بابەتە بکرێت. ئاماژەش بەوەدرابوو کە شیرین ئەبو عاقلە لەلایەن چەکدارێکی فەڵەستینییەوە کراوەتە ئامانج.