نەبوونی نوێنەری تورکمان لە کۆبوونەوەی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • نەبوونی نوێنەری تورکمان لە کۆبوونەوەی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا

نەبوونی نوێنەری تورکمان لە کۆبوونەوەی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
نەبوونی نوێنەری تورکمان لە کۆبوونەوەی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا
0

لایک

نەبوونی نوێنەری پێکهاتەی تورکمان و کریستییان لەمیانی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان بە بەشداری نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی لایەنە سیاسییەکانی هەرێم کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا و لەمبارەیەوە هیمداد سەباح بیلال، سەرۆکی فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی لە پەرلەمانی کوردستان- عێراق پەیامێکی رەخنە ئامێزی بڵاوکردەوە.

دەقی پەیامەکەی سەرۆکی فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی لە پەرلەمانی کوردستان- عێراق:

سەرەتا وەک فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی، هەموو دەستپێشخەری و کۆبوونەوەیەک لەپێناو چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکیەکانی نێوان لایەنە سیاسییەکانی هەرێم، بەگرنگ و باشی دەزانین، بەتایبەت دەستپێشخەریەکانی ئەم دواییەی خاتوو “جینین بلاسخارت”، نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ عێراق و هەوڵە بەردەوامەکانی بەڕێز “نێچیرڤان بارزانی” سەرۆکی هەرێم.

بەڵام…
بەداخەوە لەم دوو کۆبوونەوەیەی رابردوو، ئەوەی بینیمان نوێنەری هەردوو پێکهاتەی تورکمان وەک دووەم گەورەترین پێکهاتە لە هەرێم و خوشک و برایانی مەسیحی، بانگێشت نەکرابوون، کە بەهەردوو پێکهاتە لە 09% کورسیەکانی پەرلەمانی کوردستان پێکدەهێنن و خاوەن 10 کورسین.

جگەلەوەش، لەم کابینەیەدا وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان هەیە کە بەڕێز “ئایدن مەعروف”ە، دەکرا بەنوێنەرایەتی هەردوو پێکهاتە بەڕێزیان بانگێشتکرابا بۆ وها کۆبوونەوەیەکی گرنگ.

لێرەوە سەرەڕای پشتگیری خۆمان بۆ ئەو هەوڵانەی نەتەوە یەکگرتوەکان، نیگەرانی برایانەمان لە خاتوو جینین بلاسخارت و سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان هەیە، لەسەر بێبەشکردنی نوێنەری پێکهاتەکان، وە داواکارین چیتر ئێمە و خوشک و برایانی مەسیحی لەوها کۆبوونەوەیەکی گرنگ فەرامۆش نەکرێن.. هەروەها داواش له هەردوو پێکهاتەی تورکمان و کریستیان دەکەم كه بۆ پرسێکی وا چارەنووسساز بۆ میللەتەکەمان ڕێکبەون ، بە نەبوونی نوێنەرمان لەم جۆرە کۆبوونەوانە پێموایە لەدەست دانی دەستکەوتێکی تری گەلەکەمانە کە لەدواجاریشدا هەموومان بەرپرسیارین لەبەرامبەر مێژوودا ..

هیمداد سەباح بلال
سەرۆکی فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی لە پەرلەمانی کوردستان