نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی لەبارەی داڕمانی قەتارەی ئیمام عەلی بڵاوکردەوە

نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی لەبارەی داڕمانی قەتارەی ئیمام عەلی بڵاوکردەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی لەبارەی داڕمانی قەتارەی ئیمام عەلی بڵاوکردەوە
0

لایک

سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق لەبارەی داڕمانی قەتارەی ئیمام عەلی لە کەربەلا رایگەیاند، نەخۆشخانەکانی هەرێم ئامادەی هاوکارین.

لە تویتێکدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر باسی لە داڕمانی قەتارەی ئیمام عەلی کردووە لە کەربەلا و تێیدا هاتووە، “بەداخەوە هەواڵی داڕمانی مەزارگەی قەتارەی ئیمام عەلی (سەلامی لێبێت)مان بیست لە کەربەلای پیرۆز و لە ئەنجامدا ژمارەیەک هاووڵاتی برینداربوون و ژمارەیەکی دیکەش لە ژێر داڕمانەکەدا ماون”.

بارزانی راشیگەیاند، “نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان و تیمە پزیشکیەکان ئامادەن هەموو جۆرە هاوکارییەک پیشکەشی خەڵکی کەربەلا بکەن”. هێزەکانی بەرگری شارستانی پێیان وایە کە تاوەکو ئێستا 8 کەس لەژێر داروپەردووی داڕمانەکەدا ماون و تیمەکان بەردەوامن لە رزگاکردنی خەڵکەکە.