نێچیرڤان بارزانی پەیامی پیرۆزبایی بڵاودەکاتەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • نێچیرڤان بارزانی پەیامی پیرۆزبایی بڵاودەکاتەوە

نێچیرڤان بارزانی پەیامی پیرۆزبایی بڵاودەکاتەوە

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە شا چارڵسی سێیەم، شای بەریتانیا دەکات.

ئایار 6, 2023 17:54
نێچیرڤان بارزانی پەیامی پیرۆزبایی بڵاودەکاتەوە
0

لایک

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە شا چارڵسی سێیەم، شای بەریتانیا دەکات.

رۆژی شەممە، 6ـی ئایاری 2023 نێچیرڤان بارزانی لە تۆڕی تویتەر پەیامی پیرۆزبایی بەبۆنەی تاج لەسەرنانی شا چارڵسی سێیەمەوە بڵاوکردەوە.

بارزانی لە تویتەر نووسیویەتی، “بە ناوی خەڵکی هەرێمی کوردستانەوە، لە ناخی دڵمەوە پیرۆزبایی لە شا چارڵسی سێ دەکەم بەبۆنەی تاج لەسەرنانی شکۆمەندیانەوە وەک پادشای شانشینی بەریتانیا و وڵاتانی کۆمۆنوێڵز”.

سەرۆکی هەرێم باسی لە بەهێزبوونی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و شانشینی بەریتانیا کردووە بەبۆنەی دیاریکردنی شایە نوێیەکەی بەریتانیا و نووسیویەتی “دڵنیام پەیوەندییەکانی کوردستان و عێراق لەگەڵ شانشینی بەریتانیادا لەژێر دەسەڵاتی خاوەنشکۆدا لە بەهێزبوون بەردەوامدەبن”.

ئەمڕۆ شەممە، شا چارڵسی سێیەم لە تەمەنی 75 ساڵیدا لە رێوڕەسمێکی فەرمی و تایبەتدا لە کەنیسەی وێستمینستەر لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بە ئامادەبوونی زیاتر لە 100 سەرکردە و بەرپرسانی باڵای جیهانی تاجی لەسەرنرا.

En az 10 karakter gerekli