<strong>نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق کرد</strong>
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق کرد

نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق کرد

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
<strong>نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق کرد</strong>
0

لایک

سەرۆکی هەرێم لە هەولێر پێشوازی لە هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق کرد و رایگەیاند، “بردنەوەی جامی کەنداو لەلایەن هەڵبژاردەی عێراقەوە، سەرکەوتنی تەواوی وڵاتە و دڵی هەموو عێراقییەکانی لە سەرتاسەری وڵات خۆش کرد.”

رۆژی سێشەممە 24-01-2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم لە هەولێر پێشوازی لە تیمی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق کرد. 

بەگوێرەی راگەیەندراوی سەرۆکایەتیی هەرێم، نێچیرڤان بارزانی جارێکی دیکە پیرۆزبایی لە هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق کرد بۆ بردنەوەی جامی کەنداو 25. لە دیدارەکەدا وەزیری رۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان، پارێزگارەکانی هەولێر و بەسرە، سەرۆکی یەکێتیی تۆپی عێراق و ژمارەیەک لە بەرپرسان ئامادەی بوون. 

ئێوارەی ئەمڕۆ، هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە گەیشتە پایتەختی هەرێمی کوردستان و لەلایەن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و پارێزگاری هەولێرەوە پێشوازییان لێکرا.

لە دیدارەکەدا سەرۆکی هەرێم رایگەیاند، “بردنەوەی جامی کەنداو لەلایەن هەڵبژاردەی عێراقەوە، سەرکەوتنی تەواوی وڵاتە و دڵی هەموو عێراقییەکانی لە سەرتاسەری وڵات خۆش کرد. هەر بەو بۆنەیەشەوە لە هەموو شارەکانی هەرێمی کوردستان، هاووڵاتییان خۆشحاڵیی خۆیان دەربڕى.” 

وەک نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، “ئەم سەرکەوتنە بۆ عێراق و عێراقییەکان گرنگ بوو، چونکە هەموو عێراقییەکانی لە دەوری سەرکەوتنەکەدا کۆکردەوە، پەیامێکیشی گەیاندە جیهان کە عێراق گەڕایەوە و هەستایەوە سەر پێ.”