نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمریکا دەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمریکا دەکات

نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمریکا دەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:41
نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمریکا دەکات
0

لایک

ئەمڕۆ چوارشەممە 02-11-2022، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستانی عێراق، پێشوازی لە ئالینا رۆمانۆوسكی، باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق و شاندێكی دیپلۆماسی و سەربازیی یاوەری كرد.

لە دیداری نێوانیاندا دوایین پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراقیان تاوتوێ كرد و جەختیان لە گرنگیی دەستنیشانكردنی كارە لەپێشینەكانی حكومەتی عێراق بۆ چارەسەركردنی كێشەكان كردەوە، هەروەها هاوڕا بوون لەسەر ئەوەی دامەزرانی حكومەتی نوێی عێراق دەرفەتێكە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و دەتوانێت كار بۆ ئارامی و سەقامگیریی وڵات بكات كە كاردانەی بەسەر سەقامگیریی تەواوی ناوچەكەدا هەیە.

هاوکات، هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پەیوەندیی هاوسەنگی عێراق لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و ناوچەكە كردەوە و هاوڕا بوون كە حكومەتی نوێی عێراق دەر‌فەتی هەیە بۆ ئەوەی لە رێگەی خۆشكردنی زەمینەیەكی لەبارەوە، هانی وەبەرهێنان بدات و سەرمایە و كەرتی تایبەتی بیانی رابكێشێت بۆ ئەوەی بەشداری و هاوبەشی لە پرۆسەی پێشخستنی وڵاتدا بكەن.

تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بریتی بوو لە پەیوەندییەكانی ئەمەریكا لەگەڵ عێراق و هەرێم، و تیایدا وێڕای دووپاتكردنەوەی خواستی ئەمەریكا بۆ برەودان بە هاریكاری و پەیوەندییەكانی لەگەڵ عێراق و هەرێم، باڵیۆزی ئەمەریكا جەختی لە پرۆسەی چاكسازی و یەكخستنەی پێشمەرگە و پشتگیری و هاریكاریی وڵاتەكەی بۆ سەرخستنی پرۆسەكە نیشاندا.

كێشەكانی هەولێر(ئەربیل) ـ بەغداد و گفتوگۆ و هەوڵەكانی چارەسەكردنیان، گرنگیی چارەسەركردنی كێشەی نەوت و غاز لەگەڵ بەغداد، دۆخی ناوخۆی هەرێم و گرنگیی خاوكردنەوەی گرژییەكان، گۆڕانی كەشوهەوا، چاكسازیی ئابووری، رەوشی ناوچەكە بەگشتی و چەند پرسێكی جێی بایەخی هاوبەش، تەورێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوون كە كۆنسولی گشتیی ئەمەریكا لە هەرێم و بەرپرسی دیسكی عێراق لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا ئامادەی بوون.