نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستانی عێراق، پێشوازیی کرد لە جەمال زاری، ئەمینداری گشتیی پرۆژەی نیشتمانیی عێراقی.
بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانەوە بڵاوکراوەتەوە، لە دیدارێکدا دوایین پێشھاتەکانی دۆخی سیاسیی عێراق و ھەوڵ و ئەنجامەکانی بەڕێوەچوونی دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ ھەڵبژاردنی سەرکۆمار و دەستنیشانکردنی سەرۆکوەزیرانی داھاتووی حکوومەتی فیدرالیی عێراقیان تاوتوێ کرد.
لەو دیدارەدا ھەردوولا جەختیان لە گرنگی و پێویستیی گەیشتنی ھێز و پێکھاتە عێراقییەکان بۆ رەچاوکردنی بەرژەوەندیی باڵای نیشتمانی و لێکگەیشتن بۆ چارەسەری و تێپەڕاندنی قۆناغەکە و ئاڵنگارییەکانی ئێستا و داھاتووی بەردەم پرۆسەی سیاسی لە وڵات کردەوە.