ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 04-12-2022، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێم له دیدارێكدا له هه‌ولێر(ئەربیل) له‌گه‌ڵ یاکۆ بیرێندز، کونسوڵی گشتیی نوێی شانشینی هۆڵەندا له هه‌رێم، پیرۆزباییى ده‌ستبه‌كاربوونى لێ‌كرد و هیواى سه‌رۆكه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگیرییه‌كى خۆى و سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێم بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى دووپات كرده‌وه.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له خواستى دوولایه‌نه بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان و به‌ره‌وپێشبردنیان له هه‌موو بواره‌كاندا به‌تایبه‌تى له بوارى كشتوكاڵدا كرده‌وه. لاى خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانى سوپاسى هه‌رێمی بۆ حكومه‌تى هۆڵه‌ندا دووپات كرده‌وه بۆ پشتگیریى و هاریكارییان له هه‌رێم له كاتى شه‌ڕى دژى داعشدا.