نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێم رایگه‌یاند، “عێراقی نوێی فیدراڵ، كه سیسته‌مێكی نوێی فیدراڵی دیموكراتی هه‌یه به هه‌وڵی هه‌مووان و به به‌شداری هه‌موو پێكهاته‌كان بووه. پێشمه‌رجی مانه‌وه‌ی عێراق بریتییه له‌پاراستن و چه‌سپاندنی مافی هه‌موو پێكهاته‌كان”.
ئه‌مڕۆ به به‌شداری بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم، ئاهه‌نگی ده‌رچوونی قوتابیانی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.
بارزانی لە میانی پێشکەشکردنی وتارێکدا رایگەیاند، “له عێراقدا ئێمه و هه‌موو پێكهاته‌كان، یه‌ك ده‌ستوور و یه‌ك وڵات كۆمان ده‌كاته‌وه و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، مێژووییه‌كی هاوبه‌شمان هه‌یه، داهاتوو و چاره‌نووسیشمان له چوارچێوه‌ی سنووری عێراقدا هاوبه‌شه. عێراقی نوێی فیدراڵ، كه سیسته‌مێكی نوێی فیدراڵی دیموكراتی هه‌یه به هه‌وڵی هه‌مووان و به به‌شداری هه‌موو پێكهاته‌كان بووه. پێشمه‌رجی مانه‌وه‌ی عێراق بریتییه له‌پاراستن و چه‌سپاندنی مافی هه‌موو پێكهاته‌كان، ئێمه وه‌ك هه‌رێم چاره‌ی كێشه‌كان له جێبه‌جێكردنی ده‌ستووردا ده‌بینینه‌وه و داخوازییه‌كانمان ده‌ستوورین و مافن و شتێكی زیاتر له‌وه‌ی له ده‌ستووردا هاتووه داوامان نه‌كردووه”.
نێچیرڤان بارزانی بانگهێشتی لایەنە سیاسییەکانی عێراق کرد و وتی “وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم بانگهێشتی كۆی لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و به سه‌روه‌ركردنی یاسا هه‌وڵی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بده‌ین، ئێمه ئاماده‌ین بۆ هه‌موو هاوكارییه‌ك و ویستمان هه‌یه و هه‌نگاومان ناوه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و له‌وه‌شدا به‌رده‌وام ده‌بین تا ده‌گه‌ینه چاره‌سه‌رێك و عێراق له‌م هه‌لومه‌رجه ده‌رباز ده‌كه‌ین”.