نێچیرڤان بارزانی پرسه‌نامه‌یه‌ک به‌هۆی گیانله‌ده‌ستدانی ئاكام عومه‌ر بڵاو ده‌كاته‌وه‌
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • نێچیرڤان بارزانی پرسه‌نامه‌یه‌ک به‌هۆی گیانله‌ده‌ستدانی ئاكام عومه‌ر بڵاو ده‌كاته‌وه‌

نێچیرڤان بارزانی پرسه‌نامه‌یه‌ک به‌هۆی گیانله‌ده‌ستدانی ئاكام عومه‌ر بڵاو ده‌كاته‌وه‌

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
نێچیرڤان بارزانی پرسه‌نامه‌یه‌ک به‌هۆی گیانله‌ده‌ستدانی ئاكام عومه‌ر بڵاو ده‌كاته‌وه‌
0

لایک

سه‌رۆكی هه‌رێم پرسه‌نامه‌یه‌كی به‌هۆی گیانله‌ده‌ستدانی ئاكام عومه‌ر فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی كۆماندۆ بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ دوای برینداربوون و مانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ مانگێك، ئه‌مڕۆ دووشه‌م به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ست دا.

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ پرسه‌نامه‌كه‌دا رایگه‌یاند: پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و هاوسه‌نگه‌ران و هاوڕێيانى خوالێخۆشبوو شه‌هيد ئاكام عومه‌ر فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى كۆماندۆ ده‌كه‌م كه‌ دواى برينێكى سه‌خت و مانه‌وه‌ى مانگێك و سێ هه‌فته‌ له‌ژێر چاودێريى پزيشكيدا، به‌داخه‌وه‌ ئه‌مڕۆ گيانى له‌ده‌ست دا.

سه‌رۆكی هه‌رێم راشیگه‌یاند: هاوخه‌م و هاوسۆزيانم و له‌ خواى مه‌زن داواكارم گيانى به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و دڵنه‌وايى و ئارامى به‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و هاوسه‌نگه‌ران و هاوڕێيان و هه‌مووان ببه‌خشێت.