نێچیرڤان بارزانی پاڵپشتی خۆی بۆ بانگەوازەکەی کازمی دووپات دەکاتەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • نێچیرڤان بارزانی پاڵپشتی خۆی بۆ بانگەوازەکەی کازمی دووپات دەکاتەوە

نێچیرڤان بارزانی پاڵپشتی خۆی بۆ بانگەوازەکەی کازمی دووپات دەکاتەوە

سەرۆكی هەرێمی كوردستانی عێراق رایگەیاند، لە كاتێكدا بانگەوازی خۆمان بۆ دیالۆگێكی عێراقی برایانە و گشتگیر لە هەولێر(ئەربیل) نوێدەكەینەوە، پشتیوانی خۆشمان بۆ بانگەوازی مستەفا كازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دووپات دەكەینەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
نێچیرڤان بارزانی پاڵپشتی خۆی بۆ بانگەوازەکەی کازمی دووپات دەکاتەوە
0

لایک

سەرۆكی هەرێمی كوردستانی عێراق رایگەیاند، لە كاتێكدا بانگەوازی خۆمان بۆ دیالۆگێكی عێراقی برایانە و گشتگیر لە هەولێر(ئەربیل) نوێدەكەینەوە، پشتیوانی خۆشمان بۆ بانگەوازی مستەفا كازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دووپات دەكەینەوە.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێم لە تویتێكدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی، “لە كاتێكدا بانگەوازی خۆمان بۆ دیالۆگێكی عێراقی برایانە و گشتگیر لە هەولێر نوێدەكەینەوە، هاوكات پشتیوانی خۆشمان بۆ بانگەوازی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق دووپات دەكەینەوە، سەبارەت بە گفتوگۆی نێوان لایەنە سیاسییەكانی عێراق بۆ دۆزینەوەی رێگەیەک بۆ دەربازبوون لەم قەیرانەی ئێستا و پێكەوە كاركردن بۆ گەیاندنی وڵات بە كەناری ئارام”.

وتیشی، “عێراق بۆ رزگار بوون پێویستی بە دیالۆگ و لێكتێگەیشتن و بەرپرسیارێتی هاوبەش هەیە”.

دوێنێ دووشەممە مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق، لەبارەی رەوشی عێراق و خۆپیشاندانەكانی ناوچەی سەوز لە بەغداد، راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و داوای گفتوگۆ و دیالۆگی نیشتمانیی لەنێوان لایەنە سیاسییەكانی عێراق كرد و رایگەیاند، بانگهێشتی سەرجەم لایەنەكان دەكەم بۆ دانیشتن لەسەر مێزی دیالۆگێكی نەتەوەیی؛ بۆ گەیشتن بە چارەسەرێكی سیاسی بۆ قەیرانی ئێستا، لەژێر چەتری عێراق و میكانیزمەكانی دیالۆگی نیشتمانی.