نێچیرڤان بارزانی: پارتی و یەکێتی جارێکی دیکە پێویستییان بە رێککەوتنێکی تازەی هاوبەشە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • نێچیرڤان بارزانی: پارتی و یەکێتی جارێکی دیکە پێویستییان بە رێککەوتنێکی تازەی هاوبەشە

نێچیرڤان بارزانی: پارتی و یەکێتی جارێکی دیکە پێویستییان بە رێککەوتنێکی تازەی هاوبەشە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
نێچیرڤان بارزانی: پارتی و یەکێتی جارێکی دیکە پێویستییان بە رێککەوتنێکی تازەی هاوبەشە
0

لایک

سەرۆکی هەرێم لە رێوڕەسمی ساڵڕۆژی کۆچی دوایی مام جەلال-دا باسی لە رێککەوتنی ستراتیژیی نێوان پارتی و یەکێتی کرد و بە “زۆر پێویست” بۆ قۆناخی خۆی ناویبرد و گوتی، “پارتی و یەکێتی وەک دوو هێزی سەرەکی لە هەرێمی کوردستان و عێراق، ئێستا و جارێکی دیکە پێویستیان بە رێککەوتنێکی نوێی هاوبەشە بەگوێرەی ئەم قۆناخە.” 

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم، له‌ رێوڕه‌سمی پێنجه‌مین ساڵیادی كۆچی دوایی مام جه‌لال تاڵه‌بانیدا، له‌ میانه‌ی وتارێكدا له‌باره‌ی دۆخی سیاسی عێراقه‌وه‌ رایگه‌یاند، “بە راستی خەڵکی عێراق زۆر بێزار بووە لە ناکۆکییە سیاسییەکان، چونکە دەزانێت تاکو ناکۆکییەکان بەردەوام بن، خزمەتگوزارییەکان کەمتر دەبن و سه‌قامگيرى و سەروەریش لاواز دەبێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بە هەموو شێوەیەک رێککەوتنی پارتی و یەكێتی، یەکڕیزی و تەبایی لە نێوان هەموو لایەن و پێکهاتە کوردستانییەکاندا زۆر پێویستە بۆ رێگرتن لە لاوازبوونی زیاتری بڕیار و ئیرادەی سیاسیی کوردستان.”

دەشڵێت، “نابێت تەماشای هیچ پێوەرێک بکەین جگە لە بەهێزکردنەوەی پێگەی هەرێمی کوردستان، چونکە هێزی هەموومان بەندە بە هێز و پێگەی هەرێمی کوردستانەوە.” 

بارزانی ئاماژەی بەوەشکرد، “ئێمە کە له‌م ياده‌دا کۆدەبینەوە و یەکتر دەبینین، گفتوگۆ و پێکەوەدانیشتن و گەڕان بە دوای رێککەوتنمان، بەبیر دێتەوە، دڵنیام ئەمڕۆ هەمووتان ئارەزووی گفتوگۆ و نەهێشتنی ناکۆکییەکانن، بۆیە داواتان لێدەکەم ئەم هەستەتان بکەنە دەستپێشخەری و کردار، هیچ دەستپێشخەرییەک بۆ گفتوگۆ و رێککەوتن بە تەنازول و شکست دانەنێن، چونکە ئەوەی گفتوگۆ دەکات و ئەوەی رێکدەکەوێت، هەمیشە براوەیە”.